قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » له زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )
له زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )
ئه‌م بابه‌ته باسی چه‌ند شتێك ده‌كات له‌وانه: مانای سرووش ـ الوحی ـ له زمانی عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی شه‌رعدا و چۆنیه‌تی ( وه‌حی ) خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ران و چۆنیه‌تی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت.دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com
كتێبه‌كان
- چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
- ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانیئه‌م كتێبه، باشترین كتێبه له بواری ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌دا، چونكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی تێدایه و باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی هه‌بێت، دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناسر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانیه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌دنان بارام
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- په‌یامێك بۆ بێداربوونه‌وه‌ی خوشكانی بێ ئاگائه‌م نامیلكه‌یه له سێ باسی سه‌ره‌كی پێكهاتووه: ١- یادخستنه‌وه... ٢- ڕووداوه‌كان... ٣- چاره‌سه‌ر وئامۆژگاری...
دانه‌ر : صڵاح فائیق مه‌ردان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزیئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی












