قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » په‌یامێك بۆ بانگخوازان
په‌یامێك بۆ بانگخوازان
خوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهره‌بان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
كتێبه‌كان
- براى لاوم چۆن بەرەنگارى ئارەزوو دەبیتەوەخوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵمانداله میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمچۆنێه‌تی نوێژ كردن هه‌ر وه‌كه چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردویه‌تی له كتێبی " چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر له ته‌كبیره‌ی ئیحرامه‌وه تا سه‌لامدانه‌وه هه‌روه‌كو چۆن له پێش چاوتدا بێت " دانه‌ری زانای پایه به‌رز محمد ناصر الدين الألباني ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانانئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د