قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی العادیات
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی العادیات - تعداد آیات 11
فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا ( 3 )
به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).
إِنَّ الْإِنسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ ( 6 )
سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه.
وَإِنَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٌ ( 7 )
خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).
وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ ( 8 )
بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه).
أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ ( 9 )
ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه)؟!
كتێبه‌كان
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- زه‌م كردنی شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوووه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د قه‌رنی ناسینی ئه‌و خراپانه‌ی به هۆی شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو ڕوو ده‌ده‌ن وفێربوونیان فه‌ڕزێكه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه بریتیه له: ١- گرنگی لابردنی په‌رده له‌سه‌ر شه‌ڕ وئاگاداركردنه‌وه لێی. ٢- شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانت ده‌با. ٣- نیشانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی شوێن حه‌زو ئاره‌زوو ده‌كه‌وێت. ٤- چه‌ند نموونه‌یه‌ك له به‌دوا كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو. سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: سایتی فه‌رمووده.
دانه‌ر : شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و، ئه‌و واجیباتانه‌ی رۆژوو و، ڕه‌وشت و، دوعا‌و و، به‌شه‌كانی خه‌ڵك تێیدا و، هه‌ندی شتی به‌سوودی تر ده‌رباره‌ی رۆژوو له خۆ ده‌گرێت، داواكارین له خوای گه‌وره موسڵمانان موفه‌ق بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ لێخۆشبوو‌ن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوامانگی ڕه‌مه‌زان مانگی لێخۆشبوونه، وه گه‌وره‌ترین سوود بگات به موسڵمان له‌و مانگه پیرۆزه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ لای خوای گه‌وره و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رونیه‌تی.
دانه‌ر : پشتیوان موحه‌مه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له موسڵمان بریتیه له گه‌یاندنی به مانگ ڕه‌مه‌زان و یارمه‌تی دانی بۆ به‌رۆژو بوون و شه‌و نوێژ تێیدا، بۆیه زۆر گرنگه په‌یمان نامه‌یه‌ك ببسترێت له نێوان ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بۆ ئیستغلال كردنی ئه‌و مانگه پیرۆزه.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












