كوردی - سوره‌تی القارعة - قورئانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القارعة

اختر القاريء


كوردی

سوره‌تی القارعة - تعداد آیات 11
الْقَارِعَةُ ( 1 ) القارعة - الآية 1
(یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت) واته‌: ئه‌و گرمه‌یه‌یی دڵان ده‌له‌رزێنێت.
مَا الْقَارِعَةُ ( 2 ) القارعة - الآية 2
ئاخۆ_القارعه‌_چی بێت؟
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ ( 3 ) القارعة - الآية 3
(تۆ ئه‌ی ئینسان) چی فێری کردویت که‌_القارعه‌_چی یه‌!!
يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ ( 4 ) القارعة - الآية 4
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی وه‌کو په‌پووله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه‌.
وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ ( 5 ) القارعة - الآية 5
کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه‌یان لێ دێت (سووك ده‌بن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه‌).
فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ ( 6 ) القارعة - الآية 6
جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت.
فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ ( 7 ) القارعة - الآية 7
ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه‌.
وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ ( 8 ) القارعة - الآية 8
ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێرو چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت).
فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ ( 9 ) القارعة - الآية 9
ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه‌)
وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ ( 10 ) القارعة - الآية 10
جا تۆ چووزانی (هاویه‌) چیه‌؟!
نَارٌ حَامِيَةٌ ( 11 ) القارعة - الآية 11
ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه‌).

كتێبه‌كان

  • ( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له‌ دونیاداگومان ده‌به‌ن هیچ و‌ بێ نرخن ( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له‌ دونیادا : ئیمامی ابن قیم الجوزیه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : گومانی تێدا نیه‌ تاوان وگوناهـ زیانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، زیانه‌كه‌شی له‌سه‌ر دڵ وه‌ك زیانی ژه‌هر وایه‌ له‌سه‌ر لاشه‌و جه‌سته‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی بچوك وگه‌وره‌ی ئه‌و گوناهه‌ ده‌گۆڕێت، ئایا له‌دونیا ودواڕۆژیشدا هیچ شه‌ڕ وخراپه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تاوان وگوناهكردن ...

    دانه‌ر : ئیبن قیم ئه‌لجه‌وزیه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/209232

    تحميل :( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له‌ دونیادا( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له‌ دونیادا

  • چۆنیه‌تی حه‌ج كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمئه‌گه‌ر موسڵمان بیه‌وێت حه‌جێكی پوخت ئه‌نجام بدات و خوای گه‌وره‌ لێی خۆش بێت، ئه‌وه‌ با به‌و شێوه‌ حه‌ج بكات هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا -صلى الله عليه وسلم- حه‌جی كردوه.‌

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : عه‌دنان بارام

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/184843

    تحميل :چۆنیه‌تی حه‌ج كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • ١٠٠ ئامۆژگاری بۆ گه‌نجانبرای گه‌نجم: له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به‌ خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه‌ بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆشویست بنیات بنێین.

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/107020

    تحميل :١٠٠ ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان

  • كاغه‌زه‌ بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیانكاغه‌زه‌ بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به‌ ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه‌ مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له‌ لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.

    دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/169387

    تحميل :كاغه‌زه‌ بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیان

  • گه‌شتی تامه‌زرۆیانگه‌شتی تامه‌زرۆیان: كۆمه‌ڵێك چیرۆك وئامۆژگارییه‌ هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ دامه‌زراوی له‌سه‌ر دین...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/232776

    تحميل :گه‌شتی تامه‌زرۆیان