كوردی - سوره‌تی التكاثر - قورئانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التكاثر

اختر القاريء


كوردی

سوره‌تی التكاثر - تعداد آیات 8
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ( 1 ) التكاثر - الآية 1
(خه‌ڵکینه‌!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ( 2 ) التكاثر - الآية 2
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 3 ) التكاثر - الآية 3
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه‌، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه‌).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 4 ) التكاثر - الآية 4
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ( 5 ) التكاثر - الآية 5
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ( 6 ) التكاثر - الآية 6
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازارو ناسۆره‌).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ( 7 ) التكاثر - الآية 7
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه‌).
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ( 8 ) التكاثر - الآية 8
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه‌).

كتێبه‌كان

  • ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێكی‌ گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه‌: پێكهاتووه‌ له‌ گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له‌ قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك له‌ فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه‌ چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه‌ ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه‌ له‌ سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه‌ له‌ كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك كه‌ موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه‌ بریتیه‌ له‌ (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه‌ له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه‌ له‌ ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له‌ ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه‌ و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله‌ وحه‌فتا كاری خراپ كه‌ ڕێگریان لێكراوه‌ له‌ ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه‌ له‌ گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به‌ وێنه‌وه‌.

    دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

    وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/384097

    تحميل :ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێكی‌ گرنگ بۆ ژیانی موسڵمان

  • مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه‌مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه‌ له‌شێوه‌ی مافه‌ مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه‌، كه‌ هه‌ق ئه‌دات به‌ دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه‌ بكات كه‌ به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه‌ دانه‌ر دوو مافی هه‌یه‌: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه‌ كه‌ به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ خۆی بڵاوی بكاته‌وه‌، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كراو.

    دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/348437

    تحميل :مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه‌مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه‌

  • ژیاننامه‌ی ئیمامي شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـره‌بیعی كوری سوله‌یمان فه‌رموی: ئیمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت _ له‌ پاش نوێژی به‌یانی داده‌نیشت ، ئه‌هلی قورئان ده‌هاتن بۆ لای تا رۆژ هه‌ڵده‌هات ، پاشان ئه‌هلی حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لای و پرسیاریان لێ ده‌كرد تا خۆر به‌رز ده‌بوو، پاشان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی و شیعر ده‌هاتن بۆ لای تا پێش نیوه‌رۆ، پاشان هه‌ڵده‌ستا و ده‌رۆشت ـ خوا لێی رازی بێت .

    دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/133137

    تحميل :ژیاننامه‌ی ئیمامي شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ

  • چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمچۆنێه‌تی نوێژ كردن هه‌ر وه‌كه‌ چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردویه‌تی له‌ كتێبی " چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر له‌ ته‌كبیره‌ی ئیحرامه‌وه‌ تا سه‌لامدانه‌وه‌ هه‌روه‌كو چۆن له‌ پێش چاوتدا بێت " دانه‌ری زانای پایه‌ به‌رز محمد ناصر الدين الألباني ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/133254

    تحميل :چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • به‌شی ڕۆژوو له‌ كتێبی فقه السنهئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی‌ به‌شی ڕۆژوو له‌ كتێبی فقه السنه به‌ زمانی كوردی.

    دانه‌ر : سه‌ید سابق

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/320529

    تحميل :به‌شی ڕۆژوو له‌ كتێبی فقه السنهبه‌شی ڕۆژوو له‌ كتێبی فقه السنه