كوردی - سوره‌تی الأعلى - قورئانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الأعلى

اختر القاريء


كوردی

سوره‌تی الأعلى - تعداد آیات 19
سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى ( 1 ) الأعلى - الآية 1
ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه‌.
الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ ( 2 ) الأعلى - الآية 2
ئه‌‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێرو ته‌واویی کردووه‌.
وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ ( 3 ) الأعلى - الآية 3
ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه‌.
وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَىٰ ( 4 ) الأعلى - الآية 4
ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه‌.
فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَىٰ ( 5 ) الأعلى - الآية 5
(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰ ( 6 ) الأعلى - الآية 6
{ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه‌، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ ( 7 ) الأعلى - الآية 7
مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ ( 8 ) الأعلى - الآية 8
جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ الذِّكْرَىٰ ( 9 ) الأعلى - الآية 9
که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ ( 10 ) الأعلى - الآية 10
بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى ( 11 ) الأعلى - الآية 11
خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَىٰ ( 12 ) الأعلى - الآية 12
ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ ( 13 ) الأعلى - الآية 13
له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که‌) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ ( 14 ) الأعلى - الآية 14
بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّىٰ ( 15 ) الأعلى - الآية 15
ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه‌.
بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا ( 16 ) الأعلى - الآية 16
که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته‌.
وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ ( 17 ) الأعلى - الآية 17
له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَىٰ ( 18 ) الأعلى - الآية 18
بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه‌.
صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ ( 19 ) الأعلى - الآية 19
(له‌وانه‌) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و موسا.

كتێبه‌كان

  • چۆن خشوعمان هه‌بێت له‌نوێژه‌كانمانداخۆشه‌ویستان خشوع ئه‌و صیفه‌ته‌ جوانه‌یه‌ كه‌ پیویستكراوه‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران كه‌ له‌نوێژه‌كانیاندا هه‌یانبێت. به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌ بریتیه‌ له‌: مانای خشوع وفه‌زڵه‌كه‌ی وهۆكاره‌كانی.

    دانه‌ر : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ شاری ڕیاز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/364901

    تحميل :چۆن خشوعمان هه‌بێت له‌نوێژه‌كانمانداچۆن خشوعمان هه‌بێت له‌نوێژه‌كانماندا

  • ماڵئاوا ئه‌ی پاڵه‌وانخۆشه‌ویستان: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ باسی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ ده‌كه‌ین...ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌می ئه‌م دینه‌یان هه‌ڵگرتبوو... ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی چاكه‌كارن له‌ نێو كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی خراپه‌كاردا...ئه‌وانه‌ پیاو وئافره‌تانن...ئه‌وان راستیان كرد له‌و په‌یمانه‌ی به‌ خوایان دابوو...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/341976

    تحميل :ماڵئاوا ئه‌ی پاڵه‌وان

  • با بدڵه‌كانمان به‌ قوڕئان ئاودێر بكه‌ینئاشكرایه‌ دوا سروشت وبه‌رنامه‌ی خوا بۆ سه‌ر زه‌وی به‌گشتی و ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ تایبه‌تی، بریتیه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میش له‌م به‌رنامه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ قورئانی موزن. خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م كتێبه‌ دانه‌ره‌كه‌ب به‌ڕێز غه‌ریب حه‌سه‌نه‌، وه‌سه‌نته‌ری حیكمه‌ بۆ فێركردن و پێ له‌به‌ركردی قورئانی پیرۆز چاپیان كردوه‌، وه‌ له‌چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك دێیت كه‌ ئه‌مانه‌ن: ١- پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز... ٢- گه‌وره‌یی وفه‌زڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز... ٣- فه‌زڵ وگه‌وره‌یی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز... ٤- ئاداب وڕه‌وشته‌ گشتیه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز...

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/291719

    تحميل :با بدڵه‌كانمان به‌ قوڕئان ئاودێر بكه‌ین

  • ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ موسڵمان بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی به‌ مانگ ڕه‌مه‌زان و یارمه‌تی دانی بۆ به‌رۆژو بوون و شه‌و نوێژ تێیدا، بۆیه‌ زۆر گرنگه په‌یمان نامه‌یه‌ك ببسترێت له‌ نێوان ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌‌‌ بۆ ئیستغلال كردنی ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/173364

    تحميل :ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌

  • حه‌قیقه‌تی لا إله إلا اللهئه‌م نامیلكه‌یه‌ باس له‌ گه‌وره‌ترین و گرنگترین بابه‌ت ده‌كات كه‌ بریتییه‌ له‌ وته‌ی مه‌زنی (لا إله إلا الله)، پێگه‌ی ئه‌م وته‌یه‌، فه‌زڵی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، چ كاتێك سوودی ده‌بێت بۆ بێژه‌ره‌كه‌ی و چ كاتێكیش سوودی بۆی نابێت.

    دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151949

    تحميل :حه‌قیقه‌تی لا إله إلا الله