قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » زه‌كاتی ماڵی بازرگانی
زه‌كاتی ماڵی بازرگانی
زه‌كات مافی خوایه له ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه دوای نوێژ له چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه له قورئاندا. وه هه‌رشتێك جگه له ئاڵتون وزیو له كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره ) .دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزیئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- رۆژووئه‌م كتێبه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به رۆژوه‌وه هه‌یه، له پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له دونیا و قیامه‌تدا.
دانه‌ر : عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
- سێ بنچینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕ وبه‌ڵگه‌كانیانخوێنه‌ری به‌رِێز : ناوه‌رِۆكی ئه‌م كتێبه بریتى یه له هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به (بیروباوه‌رِی رِاستی ئیسلام : بیروباوه‌رِی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه) كه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پشترِاستكراونه‌ته‌وه...
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- روناكی سوننه‌ت و تاریكییه‌كانی بیدعه له دیندائه‌م كتێبه بریتیه له : مانای سوننه‌و، ناوه‌كانی ئه‌هلی سوننه، وه سوننه‌ت باشترین نیعمه‌ته، هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی سوننه‌ت و خاوه‌نه‌كه‌ی و نیشانه‌كانیان، وه باسی پله‌وپایه‌ی بیدعه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی و،ماناكه‌ی و، هۆكانی و، به‌شه‌كانی، شوێنه‌واره‌كانی و، زه‌ره‌ره‌كانی...
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












