قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفاتحة
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی الفاتحة - تعداد آیات 7
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 1 )
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ( 2 )
سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 3 )
به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ( 4 )
خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ( 5 )
خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ( 6 )
خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ( 7 )
که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)
كتێبه‌كان
- كاتى داهاتووكۆمه‌ڵه چیرۆكێكى رِاسته‌قینه‌یه هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ ته‌وبه كردن و گه‌رِانه‌وه بۆ لاى خوا .
دانه‌ر : عه‌بدولمه‌لك ئه‌لقاسم
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- الولا‌ء والبراء له ئیسلام داله بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه له هزریدا بچه‌سپێت كه خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه علیه الصلاة والسلام...
دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- براى لاوم چۆن بەرەنگارى ئارەزوو دەبیتەوەخوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- له زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )ئه‌م بابه‌ته باسی چه‌ند شتێك ده‌كات له‌وانه: مانای سرووش ـ الوحی ـ له زمانی عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی شه‌رعدا و چۆنیه‌تی ( وه‌حی ) خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ران و چۆنیه‌تی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com
- نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانانئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د












