قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی العصر
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی العصر - تعداد آیات 3
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ ( 3 )
بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.
كتێبه‌كان
- رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌ویكتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه كه خوای گه‌وره قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه، چونكه ئه‌و فه‌رمودانه باس ده‌كات كه تایبه‌تن به بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه.
- لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- برایه‌تی نێوان موسڵمانان له قورئان و سوننه‌تداخوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه كه برایه‌تی دروست بكرێت له نێوان موسڵمانان، وه ئه‌و برایه‌تیه مافه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه و به‌روبومی چاكی هه‌یه، خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - رونیانكردوه‌ته‌وه له قورئان و سوننه‌ت، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و نابێت پشت گوێ بخرێت.
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- حه‌قیقه‌تی لا إله إلا اللهئه‌م نامیلكه‌یه باس له گه‌وره‌ترین و گرنگترین بابه‌ت ده‌كات كه بریتییه له وته‌ی مه‌زنی (لا إله إلا الله)، پێگه‌ی ئه‌م وته‌یه، فه‌زڵی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، چ كاتێك سوودی ده‌بێت بۆ بێژه‌ره‌كه‌ی و چ كاتێكیش سوودی بۆی نابێت.
دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی
- گه‌شتی تامه‌زرۆیانگه‌شتی تامه‌زرۆیان: كۆمه‌ڵێك چیرۆك وئامۆژگارییه هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ دامه‌زراوی له‌سه‌ر دین...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












