قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » رۆژوو
رۆژوو
ئه‌م كتێبه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به رۆژوه‌وه هه‌یه، له پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له دونیا و قیامه‌تدا.دانه‌ر : عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
كتێبه‌كان
- چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و، ئه‌و واجیباتانه‌ی رۆژوو و، ڕه‌وشت و، دوعا‌و و، به‌شه‌كانی خه‌ڵك تێیدا و، هه‌ندی شتی به‌سوودی تر ده‌رباره‌ی رۆژوو له خۆ ده‌گرێت، داواكارین له خوای گه‌وره موسڵمانان موفه‌ق بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- تێڕوانینی حه‌رام ( النظر )ئه‌م بابه‌ته له نوسینی مامۆستا فه‌ریدون موحه‌ممه‌ده، باسی تێڕوانین حه‌رام ده‌كات ... له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه بانگهێشتت ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكی خراپ وناشیرین و قێزه‌ون، هه‌ر له(به‌گوێ كردنی شه‌یتان ونیگایی حه‌رام وڕوانین بۆ ئافره‌ت وئه‌نجامدانی كرده‌وه به‌دڕه‌وشتی یه‌كان)و شوێن كه‌وتنی ئه‌و ئاره‌زوه‌ی له‌مڕۆی به جیهانی بووندا...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- په‌یامێك بۆ بانگخوازانخوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهره‌بان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- ٣٠ هۆكار بۆ چونه به‌هه‌شتله‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵه ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه باسی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی چونه به‌هه‌شت به فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.
- گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژیننووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه ده‌سته‌یه‌ن كه ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه دوژمنه پێنجه‌م: لۆمه‌ى لۆمه‌كاران نه‌تترسێنێ شه‌شه‌م: رِۆزى له كوێ یه ؟ حه‌وته‌م: برِوانینه ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












