قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » حه‌قیقه‌تی لا إله إلا الله
حه‌قیقه‌تی لا إله إلا الله
ئه‌م نامیلكه‌یه باس له گه‌وره‌ترین و گرنگترین بابه‌ت ده‌كات كه بریتییه له وته‌ی مه‌زنی (لا إله إلا الله)، پێگه‌ی ئه‌م وته‌یه، فه‌زڵی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، چ كاتێك سوودی ده‌بێت بۆ بێژه‌ره‌كه‌ی و چ كاتێكیش سوودی بۆی نابێت.دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی
كتێبه‌كان
- ژیاننامه‌ی ئیمامي شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـره‌بیعی كوری سوله‌یمان فه‌رموی: ئیمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت _ له پاش نوێژی به‌یانی داده‌نیشت ، ئه‌هلی قورئان ده‌هاتن بۆ لای تا رۆژ هه‌ڵده‌هات ، پاشان ئه‌هلی حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لای و پرسیاریان لێ ده‌كرد تا خۆر به‌رز ده‌بوو، پاشان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی و شیعر ده‌هاتن بۆ لای تا پێش نیوه‌رۆ، پاشان هه‌ڵده‌ستا و ده‌رۆشت ـ خوا لێی رازی بێت .
دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- الولا‌ء والبراء له ئیسلام داله بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه له هزریدا بچه‌سپێت كه خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه علیه الصلاة والسلام...
دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- چۆن مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ینباسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه ڕۆژی كۆمه‌ڵگه و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆر پێداوه.
دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه له بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه، زۆر لایه‌نی گرنگی به خۆوه گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیار‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له خۆی گرێداوه، كه تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له مسوڵمانانی شكاندووه و له هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه، جگه له‌وه ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێ‌ئاگا له خه‌ته پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه پاكه‌ی ئیسلامی له خۆگرتووه، كه له ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه، له‌وانه: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه له مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ 12. شه‌یتان كێ له خشته ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له خشته بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه؟ 16. له كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- هه‌ڵه باوه‌كان ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه‌وه‌رگێڕانی:ئه‌حمه‌د میرزا ڕۆسته‌می ی ژێر‌و ئه‌م كتێبه زۆر گرنگه، چونكه دانه‌ره‌كه‌ی باسی هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه ده‌كات كه‌وا موسڵمانان ده‌یكه‌ن ونازانن مه‌ترسیه له‌سه‌ریان، وه ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز