كوردی - سوره‌تی العادیات

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی العادیات

كوردی

سوره‌تی العادیات - تعداد آیات 11
وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا ( 1 ) العادیات - الآية 1
سوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت.
فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا ( 2 ) العادیات - الآية 2
به‌و هۆکارانه‌ی کاتێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن.
فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا ( 3 ) العادیات - الآية 3
به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).
فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا ( 4 ) العادیات - الآية 4
ئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆزو گه‌رده‌لوول.
فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا ( 5 ) العادیات - الآية 5
له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمناندا.
إِنَّ الْإِنسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ ( 6 ) العادیات - الآية 6
سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه‌.
وَإِنَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٌ ( 7 ) العادیات - الآية 7
خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).
وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ ( 8 ) العادیات - الآية 8
بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه‌).
أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ ( 9 ) العادیات - الآية 9
ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه‌)؟!
وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ ( 10 ) العادیات - الآية 10
هه‌رچیش له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه به‌رده‌ست!!
إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّخَبِيرٌ ( 11 ) العادیات - الآية 11
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاریان له‌و ڕۆژه‌دا ئاگادارو شاره‌زایه پێیان (به‌وردی ده‌پرسێته‌وه‌).

كتێبه‌كان

  • مردنمردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه‌ له‌ كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه‌، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به‌ ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به‌ پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له‌ كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له‌ به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه‌ له‌ باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه‌ له‌ چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.

    دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/90442

    تحميل :مردن

  • چۆن پارێزگاری بكه‌ین له‌ نوێژی به‌یانیانئاماده‌كردنی: احسان برهان الدین ئه‌م بابه‌ته‌ باسی گرنگی نوێژی به‌یانی ده‌كات له‌ مزگه‌وت؛ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای‌ حاڵى مزگه‌وته‌كان و ئه‌وانه‌ى كه‌ نوێژى تێدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ته‌ماشاى نوێژى به‌یانیان بكه‌یت‌، تووشى سه‌رسورِمان ده‌بیت، ژماره‌یه‌كى كه‌مى لێیه‌ و جارى وایش هه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/332841

    تحميل :چۆن پارێزگاری بكه‌ین له‌ نوێژی به‌یانیانچۆن پارێزگاری بكه‌ین له‌ نوێژی به‌یانیان

  • كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریانهیچ زه‌واجێك نیه‌ به‌ بێ كێشه‌ له‌ نێوان ژن و مێردا، به‌ڵام به‌ پشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌ و بوونی ئارامی و كاركردن و هێنانه‌وه‌ی عوزر و بوونی سیقه و گومانی چاك به‌ یه‌كتر ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ( ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ پێگه‌ی ڕێگای ڕاستیوه‌ وه‌رگیراوه‌ ).

    دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151422

    تحميل :كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریان

  • چاره‌سه‌ر به‌ دوعا ( الرُّقى ) له‌ قورئان و سوننه‌تدابێ گومان چاره‌سه‌ر به‌ قورئانی پیرۆز وبه‌و فه‌رمودانه‌ی كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم هاتوه‌ له‌ باره‌ی دوعا خوێندن به‌سه‌ر نه‌خۆشدا چاره‌سه‌رێكی به‌سوود وشیفاده‌رێكی ته‌واوه‌... وه‌ قورئان چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه‌ بۆ هه‌موو ده‌ردێكی دڵ و لاشه‌ ودونیا وقیامه‌ت... وه‌ هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردن به‌و دوعایانه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌روه‌ صلى الله عليه وسلم وارید بووه‌ له‌ چاكترین ده‌رمانه‌... به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سایتی تایبه‌تی به‌ڕێز حه‌مزه‌ به‌رزنجی وه‌رگیراوه‌، ئومێده‌وارین سوودی لێ وه‌رگرن...

    دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : حه‌مزه‌ به‌رزنجی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/208070

    تحميل :چاره‌سه‌ر به‌ دوعا ( الرُّقى ) له‌ قورئان و سوننه‌تدا

  • نیشانه‌ بچوكه‌كانی ڕۆژی دواییڕۆژی دوایی راستیه‌كی قورئانیه‌و له‌بیرخۆبرده‌وه‌ و خۆگێل كرد له‌ ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دونیایی و له‌ كیس چوونی قیامه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه، وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ بڵندو پته‌وه‌كانی ئیمان...وه‌ نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌بنه‌ دوو به‌شه‌وه‌ ـ بچوك و گه‌وره‌ . وه‌ نیشانه‌ بچوكه‌كان ـ زۆر كات ـ له‌ پێش قیامه‌ته‌ به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌هه‌ندێكی رویداوه‌، وه‌هه‌ندێكی روینه‌داوه‌، به‌ڵام ڕوده‌دات هه‌ر چۆن پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆمان هه‌واڵی پێداویین...‌

    دانه‌ر : یوسف عه‌بدولله یوسف ئه‌لوابل

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : حه‌مزه‌ به‌رزنجی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/235034

    تحميل :نیشانه‌ بچوكه‌كانی ڕۆژی دوایی

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share