كوردی - سوره‌تی الماعون

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الماعون

كوردی

سوره‌تی الماعون - تعداد آیات 7
أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ ( 1 ) الماعون - الآية 1
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟!
فَذَٰلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ ( 2 ) الماعون - الآية 2
که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت.
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ ( 3 ) الماعون - الآية 3
هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران.
فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ ( 4 ) الماعون - الآية 4
جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك...
الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ( 5 ) الماعون - الآية 5
ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن...
الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ ( 6 ) الماعون - الآية 6
ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن).
وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ ( 7 ) الماعون - الآية 7
(هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك.

كتێبه‌كان

  • حوكمی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ و هه‌ندێك له‌ ئه‌حكامه‌كانی چه‌ژنكاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ به ‌ئاوابوونی خۆر له‌شه‌وی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات و تا نوێژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت, وه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان دروسته‌ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له‌پێش جه‌ژندا بدرێت...وه‌ موسته‌حه‌به‌ ( ته‌كبیر ) لێبدرێت له‌ شه‌وی چه‌ژن...

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/177980

    تحميل :حوكمی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ و هه‌ندێك له‌ ئه‌حكامه‌كانی چه‌ژن

  • بیروباوڕت وه‌ربگره‌ له قورئان و سوننه‌ت‌كتێبێكه‌ چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له‌ خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/144546

    تحميل :بیروباوڕت وه‌ربگره‌ له قورئان و سوننه‌ت‌

  • مرۆڤ با سه‌رنج بدات که‌ له‌چی دروست کراوه‌ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌مێك شاره‌زای له‌زمانی عه‌ره‌بی وڕاڤه‌ی قورئان و قۆناغه‌كانی دروست بوونی ئاده‌م ونه‌وه‌كانی ئاده‌می هه‌بێت ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی تۆزقاڵێكیش زانیاری دژ به‌یه‌ك نابینێته‌وه‌ له‌نێوان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌ باسی دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌‌: وه‌ڵامی گومانی ڕه‌خنه‌گر و نه‌یارانه‌ی ئیسلامه له‌ كوردستان‌ كه‌ ده‌ڵین: خوا له‌ قورئاندا هه‌رجاره‌ و به‌شێوازێك باس له‌دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات.

    دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ شاری ڕیاز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/380106

    تحميل :مرۆڤ با سه‌رنج بدات که‌ له‌چی دروست کراوه‌مرۆڤ با سه‌رنج بدات که‌ له‌چی دروست کراوه‌

  • حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه‌ بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له‌ (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه‌ و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌ له‌ چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه‌ بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌ و خورافیاتی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ لای رِۆمانه‌كان و میراتگره‌ گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌...

    دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/192670

    تحميل :حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )

  • ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێكی‌ گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه‌: پێكهاتووه‌ له‌ گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له‌ قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك له‌ فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه‌ چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه‌ ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه‌ له‌ سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه‌ له‌ كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك كه‌ موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه‌ بریتیه‌ له‌ (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه‌ له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه‌ له‌ ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له‌ ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه‌ و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله‌ وحه‌فتا كاری خراپ كه‌ ڕێگریان لێكراوه‌ له‌ ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه‌ له‌ گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به‌ وێنه‌وه‌.

    دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

    وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/384097

    تحميل :ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێكی‌ گرنگ بۆ ژیانی موسڵمان

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share