كوردی - سوره‌تی الأعلى

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الأعلى

كوردی

سوره‌تی الأعلى - تعداد آیات 19
سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى ( 1 ) الأعلى - الآية 1
ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه‌.
الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ ( 2 ) الأعلى - الآية 2
ئه‌‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێرو ته‌واویی کردووه‌.
وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ ( 3 ) الأعلى - الآية 3
ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه‌.
وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَىٰ ( 4 ) الأعلى - الآية 4
ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه‌.
فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَىٰ ( 5 ) الأعلى - الآية 5
(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰ ( 6 ) الأعلى - الآية 6
{ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه‌، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ ( 7 ) الأعلى - الآية 7
مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ ( 8 ) الأعلى - الآية 8
جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ الذِّكْرَىٰ ( 9 ) الأعلى - الآية 9
که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ ( 10 ) الأعلى - الآية 10
بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى ( 11 ) الأعلى - الآية 11
خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَىٰ ( 12 ) الأعلى - الآية 12
ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ ( 13 ) الأعلى - الآية 13
له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که‌) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ ( 14 ) الأعلى - الآية 14
بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّىٰ ( 15 ) الأعلى - الآية 15
ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه‌.
بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا ( 16 ) الأعلى - الآية 16
که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته‌.
وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ ( 17 ) الأعلى - الآية 17
له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَىٰ ( 18 ) الأعلى - الآية 18
بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه‌.
صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ ( 19 ) الأعلى - الآية 19
(له‌وانه‌) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و موسا.

كتێبه‌كان

  • چه‌ند تیرۆژێك له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وابێ گومان خوای گه‌وره‌ هه‌رچی سیفاتی پێشه‌وایه‌تی هه‌یه‌ كۆی كردوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم. وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند تیرۆژێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم.

    دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/355895

    تحميل :چه‌ند تیرۆژێك له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا

  • فه‌زڵه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌هه‌ندێ له‌ حوكمه‌كانیئه‌م بابه‌ته‌ ئامۆژگارێكی كورته‌ ده‌رباره‌ی فه‌زڵی رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان...له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ ئه‌حكامه‌كانی...

    دانه‌ر : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/232050

    تحميل :فه‌زڵه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌هه‌ندێ له‌ حوكمه‌كانی

  • لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه‌ وه‌كو پێناسه‌مان كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه‌، چونكه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه‌، كه‌ هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌ربگیردرێت باشتره‌. بۆیه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به‌ نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه‌.

    دانه‌ر : ئیحسان بورهان الدین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/354718

    تحميل :لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )

  • چۆنیه‌تی قوربانی كردن له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلمقوربانی كردن یه‌كێكه‌ له‌ دروشمه‌ گه‌وره‌ و پاداشت زۆره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، موسڵمانان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونی و ، پێغه‌مبه‌ری خوا لى الله عليه وسلم به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له‌ ژیانی خۆیدا.وه‌ سوننه‌تێكی موئه‌كه‌ده‌ و له‌ پاش نوێژی جه‌ژنی قورباندا ده‌ستی پێ ده‌كات...

    دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/184022

    تحميل :چۆنیه‌تی قوربانی كردن له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم

  • حوكمی یادی مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ وئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی له‌ دایك بوونی باشترین پێغه‌مبه‌ران صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه‌ له‌ هه‌شت به‌ند پێك دێیت، كه‌ ئه‌مانه‌ن: به‌ندى یه‌كه‌م:ده‌رباره‌ى بیدعه‌... به‌ندى دووه‌م:شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت و وازهێنان له‌ لاسایی كردنه‌وه‌ى بێ به‌ڵگه‌و كوێرانه‌... به‌ندى سێیه‌م: حوكمي ئاهه‌نگ گێرِان به‌ بۆنه‌ى له‌ دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى چواره‌م: شوبهه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ ئاهه‌نگ گێرِان به‌ دروست داده‌نێنن... به‌ندى پێنجه‌م: فه‌تواى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى ئاهه‌نگ گێرِان به‌ بۆنه‌ى له‌ دایك بونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى شه‌شه‌م:رِاستكردنه‌وه‌ى بۆچونێكى هه‌ڵه... به‌ندى حه‌وته‌م: كتێبه‌كه‌ى پرِۆژه‌ى چراو چه‌ند سه‌رنجێك... ‌به‌ندى هه‌شته‌م:حوكمى ئاهه‌نگ گێرِان به‌ بۆنه‌ى له‌دایك بوونى عیسى علیه السلام...

    دانه‌ر : عبد الغفور عبد الله صاڵح

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم - مامۆستا عه‌بدولله‌تیف - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/193877

    تحميل :حوكمی یادی مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ وئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی له‌ دایك بوونی باشترین پێغه‌مبه‌ران صلى الله عليه وسلمحوكمی یادی مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ وئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی له‌ دایك بوونی باشترین پێغه‌مبه‌ران صلى الله عليه وسلم

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share