قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزی
ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزی
ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
كتێبه‌كان
- ئیبن ته‌یمیه ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕۆڵی له مێژووی ئیسلامیدانوسینی: نهاد جلال حبیب الله ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كه پێشكه‌ش به به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه له ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨ - ٢--٩ ز، وه له سێ به‌ش پێك دێت: ١- باروودۆخی جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م وهه‌شته‌م كۆچییدا. ٢- ڕه‌چه‌ڵه‌ك وژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی ئیبن ته‌یمیه. ٣- ڕۆڵ وكاریگه‌ری ئیبن ته‌یمیه له مێژوی ئیسلامی‌دا.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- براى لاوم چۆن بەرەنگارى ئارەزوو دەبیتەوەخوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- تێڕوانینی حه‌رام ( النظر )ئه‌م بابه‌ته له نوسینی مامۆستا فه‌ریدون موحه‌ممه‌ده، باسی تێڕوانین حه‌رام ده‌كات ... له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه بانگهێشتت ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكی خراپ وناشیرین و قێزه‌ون، هه‌ر له(به‌گوێ كردنی شه‌یتان ونیگایی حه‌رام وڕوانین بۆ ئافره‌ت وئه‌نجامدانی كرده‌وه به‌دڕه‌وشتی یه‌كان)و شوێن كه‌وتنی ئه‌و ئاره‌زوه‌ی له‌مڕۆی به جیهانی بووندا...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵدانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
دانه‌ر : حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info












