قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفاتحة
كوردی
سوره‌تی الفاتحة - تعداد آیات 7
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 1 )
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ( 2 )
سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 3 )
به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ( 4 )
خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ( 5 )
خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ( 6 )
خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ( 7 )
که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)
كتێبه‌كان
- ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌یدانه‌ری ئه‌م كتێبه باسی ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش به‌باسكردنی ژیانی ئیمام بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ، پاشان به پێناسه‌كردنی سه‌حیحی بوخاری وشروحه‌كانی وهه‌وڵ وجهودی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ری...
دانه‌ر : عه‌بده‌لموحسن كوری حه‌مه‌د ئه‌لعه‌باد ئه‌لبه‌در
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی
- چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و، ئه‌و واجیباتانه‌ی رۆژوو و، ڕه‌وشت و، دوعا‌و و، به‌شه‌كانی خه‌ڵك تێیدا و، هه‌ندی شتی به‌سوودی تر ده‌رباره‌ی رۆژوو له خۆ ده‌گرێت، داواكارین له خوای گه‌وره موسڵمانان موفه‌ق بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ژیاننامه‌ی پێشه‌وا موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هابئه‌م بابه‌ته باسی ژیانی پێشه‌وا موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌كات وهه‌روه‌ها باسی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنیه‌وه تا كۆتایی ژیانی.
دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- مردنمردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
- كێن ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێتئه‌م بابه‌ته باسی سیفاتی ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت ده‌كات.
دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












