كوردی - سوره‌تی التكاثر

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التكاثر

كوردی

سوره‌تی التكاثر - تعداد آیات 8
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ( 1 ) التكاثر - الآية 1
(خه‌ڵکینه‌!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ( 2 ) التكاثر - الآية 2
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 3 ) التكاثر - الآية 3
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه‌، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه‌).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 4 ) التكاثر - الآية 4
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ( 5 ) التكاثر - الآية 5
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ( 6 ) التكاثر - الآية 6
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازارو ناسۆره‌).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ( 7 ) التكاثر - الآية 7
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه‌).
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ( 8 ) التكاثر - الآية 8
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه‌).

كتێبه‌كان

  • ٣٠ هۆكار بۆ چونه‌ به‌هه‌شتله‌م بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه‌ باسی ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چونه‌ به‌هه‌شت به‌ فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/120404

    تحميل :٣٠ هۆكار بۆ چونه‌ به‌هه‌شت

  • چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه‌ پوخته‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و، ئه‌و واجیباتانه‌ی رۆژوو و، ڕه‌وشت و، دوعاو و، به‌شه‌كانی خه‌ڵك تێیدا و، هه‌ندی شتی به‌سوودی تر ده‌رباره‌ی رۆژوو له‌ خۆ ده‌گرێت، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ موسڵمانان موفه‌ق بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/175273

    تحميل :چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیگومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت. ئه‌م بابه‌ته‌ باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.

    دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ شاری ڕیاز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/385321

    تحميل :هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی

  • كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریانهیچ زه‌واجێك نیه‌ به‌ بێ كێشه‌ له‌ نێوان ژن و مێردا، به‌ڵام به‌ پشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌ و بوونی ئارامی و كاركردن و هێنانه‌وه‌ی عوزر و بوونی سیقه و گومانی چاك به‌ یه‌كتر ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ( ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ پێگه‌ی ڕێگای ڕاستیوه‌ وه‌رگیراوه‌ ).

    دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151422

    تحميل :كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریان

  • حه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كانله‌م نامێلكه‌یه‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له‌ حه‌رامه‌ فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه‌ حه‌رام بونیان جێگر بوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : رۆژان ڕه‌ئوف

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/173055

    تحميل :حه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كانحه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كان

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share