قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القدر
كوردی
سوره‌تی القدر - تعداد آیات 5
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ( 1 )
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ( 2 )
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ( 3 )
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ( 4 )
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ( 5 )
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
كتێبه‌كان
- په‌یامێك بۆ بێداربوونه‌وه‌ی خوشكانی بێ ئاگائه‌م نامیلكه‌یه له سێ باسی سه‌ره‌كی پێكهاتووه: ١- یادخستنه‌وه... ٢- ڕووداوه‌كان... ٣- چاره‌سه‌ر وئامۆژگاری...
دانه‌ر : صڵاح فائیق مه‌ردان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ئاگاداركردنه‌وه‌ی كچانی خوێندكار له هه‌ندێك تاوان و سه‌رپێچیئه‌و كچانه‌ی كه خه‌ریكی خوێندنن توشی هه‌ندێ تاوان و سه‌رپێچی ده‌بن، له‌وانه: نه‌بوونی دڵسۆزی له فێربوونی زانست‌دا و پابه‌ند نه‌بوون به پۆشاكی شه‌رعی یه‌وه و دواخستنی مێردكردن ...
دانه‌ر : میهره‌بان موحه‌مه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- كاغه‌زه بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیانكاغه‌زه بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.
دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- دوعا‌و ئه‌ذكارو ئاداب بۆ منداڵان له سوننه‌تی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلمله‌م كتێبه‌دا مامۆستا صلاح ا‌لدین باسی دوعا‌و ئه‌ذكارو ئادابی شه‌رعی ده‌كات بۆ منداڵان، كه له سوننه‌تی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلم هاتووه...
دانه‌ر : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com
- حوكمی زه‌كاتی سه‌رفیتره و هه‌ندێك له ئه‌حكامه‌كانی چه‌ژنكاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به ئاوابوونی خۆر له‌شه‌وی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات و تا نوێژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت, وه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان دروسته‌ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له‌پێش جه‌ژندا بدرێت...وه موسته‌حه‌به ( ته‌كبیر ) لێبدرێت له شه‌وی چه‌ژن...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












